فوئاد حسێن: كێشەی گەورە لەسەر مووچە نەماوە و زۆرینەی تێبینییەكان چارەسەركراون

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، “كێشەی گەورە لەسەر مووچە نەماوە و زۆرینەی تێبینییەكان چارەسەركراون”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نێردراوە و هەر كات لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر چارەسەری كێشەی مووچە دەبێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی، ” كێشەی گەورە لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە و زۆرینەی تێبینییەكان چارەسەركراون”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بابەتی دواتر

بەڵێنێكی سودانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share