راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بكوژی هاوسەر و دوو منداڵەكەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشدا هاتووە، رۆژی 31ی 12ی 2023 لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغداد تۆمەتبار (مروان طالب حسن) بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەكەی و دوو منداڵی هاوسەرەكەی بەچەكی جۆری (دەمانچە)كوشت و تۆمەتبار دوای رووداوەكە لە بەغداد چەند ناسنامەیەكی ساختە دروستدەكات و خۆی لەهێزە ئەمنییەكانی عێراق حەشاردەدات و دواتر بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵدێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر رەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەچەند ناسنامەیەكی ساختەوە لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش لە 10ی ئەم مانگە دەستگیركرا و لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری رووداوەكە كراوەتەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی راپەڕین: کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتەوە خوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: كێشەی گەورە لەسەر مووچە نەماوە و زۆرینەی تێبینییەكان چارەسەركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆک دوو کەس کوژران

بەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆک دوو کەس کوژران. هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە…
Total
0
Share