كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەگەر گرفتی تەكنیكی ڕوونەدات لە 29 بۆ 30 ئەم مانگە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، تاوەكو 28ی ئەم مانگە تاقیكردنەوە ماوە و ئەگەر گرفتی تەكنیكی ڕوونەدات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانەوە كاردەكرێت تاوەكو بتوانرێت لە 29 بۆ 30 ئەم مانگە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ڕابگەیەنرێت و پڕۆسەكە بەسەركەوتوویی بەرێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسکی: کەس بیری چوار گۆڵەکەی ڕیاڵ و 8-2ی نەماوە

بابەتی دواتر

چی دەگۆڕێت؟ گالیتیێ شێوازی یاریکردنی پاریس ناگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share