رێنمایی جێبەجێکردنی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان

حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاوکردەوە و دەڵێت، قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی 19 و 20ی تشرینی دووەمەوە لە کاتژمێر 12:00ی شەو دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 21 لەسەر 22ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

لە راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهییا بە سەرکەوتوویی و ئاسانکاری لە جوڵە و هاتووچۆی بژمێر و تیمەکانی مەیدانی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری راسپێردراون، لایەنە یارمەتیدەرەکانی دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە (20-2024/11/21) ئەم رێنماییانەمان دەرکرد:

یەکەم: سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

دووەم: جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.

سێیەم: لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە رەسمی رێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها رێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری، بە هەمان شێوە، رۆژنامەنووسان و راگەیاندکاران کە لایەنە رەسمییەکان رێگەیان پێ داوە و سەندیکای رۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا رێگەپێدراون.

چوارەم: هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی رەسمیی فەرمانگەکە و پێش رێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.

پێنجەم: هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.

شەشەم: قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: دەنگۆی بەكارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share