وەزیری پلاندانان: سەرژمێریی 1957 لە ناوچەکانی ماددەی 140 دەکرێتە بنەما بۆ سەرژمێریی ئەمساڵ

وەزیری پلاندانانی هەرێم، رایگەیاند، “سەرژمێریی 1957 لە ناوچەکانی ماددەی 140 دەکرێتە بنەما بۆ سەرژمێریی ئەمساڵ”.

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرژمێری ساڵی 1997 دەکرێتە بنەما بۆ سەرژمێریی ئەمساڵ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ماددەی 140)، ئەوەش یەکەمجارە روودەدات لە دوای پەسەندکردنی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005ەوە.

باسی لەوەش کرد، لە سەرژمێرییەکانی دوای 1957، غەدر لە کورد و پێکهاتەکان کراوە، بەڵام ئەو بڕیارەی دەرکراوە کە سەرژمێری ساڵی 1997 بکرێتە بنەما بۆ سەرژمێریی ئەمساڵ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وادەکات سەرجەم ئەو سەرژمێرییانە بسڕدرێنەوە.

وەزیری پلاندانانی هەرێم، باسی لەوەش کرد، سەرژمێریی ساڵی 1957 لەگەڵ ساڵی 2024 بەراورد دەکرێن، دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و عێراق پەسەندی دەکەن دەکرێتە سجلێکی بڕواپێکراو، ئەوەش دەستکەوتێکە بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق لە کورد و عەرەبی رەسەن و سەرجەم نەتەوەکانی دیکە مافی 1957یان بۆ دەگەڕێتەوە.

د. دارا رەشید، وتیشی، سەرژمێریی گشتیی عێراق بۆ سەرجەم عێراقییەکانە و مافیان دەپارێزێت، هەروەها ئەنجامی سەرژمێری لە ناوچەکانی ماددەی 140 راناگەیەندرێت.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: جۆرێكی تەواوكاریی خۆراك مەترسیی هەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ جارێكی دیکە دابەزینی بە خۆیەوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share