بەغداد بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان نارد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕی 10 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە تایبەتە بە شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕی 10 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە تایبەتە بە شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023، دوای تەواوبوونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان دەستبەدابەشكردنی بەسەر جووتیاران دەكرێت كە ئەوەش بەپێی رۆژی ڕادەستكردنی گەنمەكانیان بە سایلۆكان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو بڕە پارەیە بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی، دوو ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێرە و سێ ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
Total
0
Share