توێژینەوەیەک: کەمیی ژمارەی هاوڕێ سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ دەبێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو کەسانەی پەیوەندی کەمتریان هەیە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەنیاندا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە گوازراوەکان کەمترە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە، زۆرێک لە مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا مەیلیان هەیە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە بازنەکانیان بچووک بکەنەو، ئەمەش شێوازێکی رەفتارییە و بە پیربوونی کۆمەڵایەتی ناسراوە و ئەم دابڕانە سوودی تەندروستی هەیە.

توێژینەوەکە دەریخستووە لەناو ئاژەڵان و مرۆڤیشدا، ئەو بەتەمەنانەی کە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی کەمتر و سنووردارتریان هەبووە، ئەگەرەکانی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکان کەمتر دەبێتەوە، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنی هاوڕێکاندا رەنگە چۆنیەتی زۆر گرنگتربێت لە چەندێتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنهایی تەواو و دابڕانی کۆمەڵایەتی مەتریسدارە بۆ مرۆڤ، چونکە دەکرێت پەلکێشی بکات بۆ هەندێک بڕیاری خراپ لەبارەی ژیانیەوە، بە گوێرەی قسەی دەرونناسان و شارەزایان.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق بڕیارێک لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەردەکات

بابەتی دواتر

بڕیاری سودانی بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share