پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەبانكیكردنی مووچە هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ بەبانكیكردنی مووچە هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە
راشیگەیاند، رۆژانە رێژەیەكی زۆر فرۆشی دۆلار و حەواڵەمان هەیە و دەستمانكردووە بە حەواڵە بۆ چەند وڵاتێك بە دراوی ئەو وڵاتانە و لە هەمانكاتدا رێژەی هەڵاوسان رووی لە دابەزین كردووە.