محەمەد حاجی مەحمود: داهاتی هەرێم ئەوەندە كەم نییە نەتوانرێت مووچە بدرێت

سكرتێری پارتێكی سیاسیی پێیوایە داهاتی هەرێم ئەوەندە كەم نییە مووچەی پێ دابیننەكرێت و نمونەیەكی ساڵانی رابردووش دەهێنێتەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، من پێموانییە داهاتی هەرێمی كوردستان ئەوەندە كەم بێت نەتوانرێت مووچە بدرێت.

وتیشی، “كاتی خۆی نەوتمان نەدەفرۆشت، پارەشمان لە بەغدادەوە بۆ نەدەهات، 12 ساڵ لە ساڵی 1991ەوە تا 2003 هیچی واشمان نەبوو، مووچەش دەدرا، خزمەتگوزاری دەكرا، ئاوەدانی كوردستانیشی پێكرا”.

محەمەد حاجی مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی دەربارەی تەیف سامی، وەزیری دارایی ناوەندیش دەڵێت، میدیای كوردی وای لێكردووە و گەورەی كردووە، دەنا رەنگە دراوسێكەیشی نەیناسێت، چونكە ئەوەی بڕیاری بەدەستە و بڕیاردەدات سەرۆك وەزیرانە.

ئەو وتەیەی سەرۆكی حزبی سۆسیال دیموكرات لەكاتێكدایە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی نیوەی مانگی كانونی یەكەم، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: بڕیاری داخستنی NRT لەم کاتەدا کە هەموو کورد یەکدەنگ بوو نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، بەبێ پرسکردن…
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان: بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. نازم عەبدوڵا،…
Total
0
Share