سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە سوپاسەوە بەشدارییەکی فراوانیان لە هەڵبژاردن کرد و لایەنە سیاسییەکانیان خستە ژێر بەرپرسیارێتییەکی گەورە بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی کارا بە ئامانجی زیاتر فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئایندەیەکی پڕشنگدار بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ئەرکە بە پاراستنی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی و هەستکردن بە گیانی بەرپرسیارییەتیی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەدیدێت، بۆیە یەکڕیزی و تەبایی زامنی هێنانەکایەی ئایندەیەکی روون و سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا، بەمەش لەبەرامبەر حکومەتی عێراق بەهێز و یەکگرتووتر دەردەکەوین.

ئەو وتانەی سەعدی ئەحمەد پیرە لە میانەی کۆبوونەوەیدابوو لەگەڵ ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات ئەندرو بیزلی، رایگەیاند، گەل و حکومەتی بەریتانیا بەچاوی بایەخپێدانێکی گەورەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و پێگەکەی لە ناوچەکە و پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات و خوازیاری ئەوەیە کە هێز و لایەنە سیاسییەکان بگەنە خاڵی هاوبەش و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، هەروەها حکومەتی بەریتانیا خوازیاری سەقامگیری و بەرەوپێشەوەچوونی هەرێمی کوردستانە لە سەرجەم بوارەکاندا.

بابەتی پێشتر

ژیار جەلال: جلوبەرگ و پێداویستیی تایبەت بە وەرزی زستان بۆ خانەكان دابینكراوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک هۆشداری لە مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد بۆ سەر ژینگە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share