بێستون فایەق: دروستكردنی هێز زیادكردنی مەترسییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان

بێستون فایەق ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، “پڕۆژە و ھەنگاوی سیاسیی تازە لە رێگەی دروستكردنی هێزی چەكدارەوە (وەك ئەوەی بە ناڕەسمی باس دەكرێـت) رێگایەكی خراپ و نایاسایی و نالۆژیكییە”.

وتیشی، “هەر گروپ و دەستەیەكی تر ئەگەر نییەتی جموجۆڵی سیاسییان هەیە نابێت كۆمەڵگا و خەڵكی كوردستان ببەنە نێو ململانێی چەكدارییەوە و دروستكردنی هەر هێزێكی تازە زیادكردنی مەترسییەكی ترە و هیچی تر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان بەنزینی پاڵپشتیکراوی ئێمەی ڕەتکردەوە

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، هەرێم بەنزینی پاڵپشتیکراوی ئێمەی ڕەتکردەوە. باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەیی خۆمان…
Total
0
Share