ژیار جەلال: جلوبەرگ و پێداویستیی تایبەت بە وەرزی زستان بۆ خانەكان دابینكراوە

بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، پێش هاتنی وەرزی سەرما جلوبەرگ و پێداویستییەكانیان بۆ خانەكانی منداڵان و ماڵی بەساڵاچووان دابینكردووە.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی خانەكانی منداڵان، نەوجەوانان و ماڵی بەساڵاچووان زۆر باشە و هیچ كێشەیەكیان نییە.

وتیشی، “بەپێی ئەو نەسریەی هەمانە و ئەو هاوكارییەش كە لە ماوەی رابردوودا بەدەستمان گەیشت و، رێكخراوەكانیش بەردەوام هاوكاریمان دەكەن، لەئێستادا هیچ كێشە و كەموكوڕییەكمان نییە”.

منداڵان لە قوتابخانەن، لەئێستادا نەوت هەیە، جلوبەرگ هەیە و هیچ كێشەیەك نییە، ژیار جەلال وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێش وەرزی زستان هەموو پێداویستییەكانی وەرزی سەرمامان ئامادەكردووە و هەر كاتێك كێشە و كەموكوڕیمان هەبێت، راستەوخۆ رایدەگەیەنین.

لە كۆتایی مانگی ئازاری رابردوو هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

دوای كۆكردنەوەیان بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانی ئەوكات رایگەیاند، هاوکارییەکان شتومەک و پێداویستیی رۆژانە بوون بۆ بەساڵاچووان و نەوجەوانان، کە سەرجەمیان لە رێگای چەند لیژنەیەکەوە بەسەر خانەکاندا دابەشکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share