لیستی مووچە بەهۆی بوونی گرفتەوە رەوانەی هەرێم كرایەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەهۆی بوونی گرفتی هونەری بۆ هەولێر گەڕاندەوە.

سایتی “بەغداد لیەوم”ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی رەوانەی هەرێم كردووەتەوە بەهۆی بوونی گرفتی هونەری، لە ژمارەی فەرمانبەران و تۆمار و زانیارییە كەسییەكانیان.

وتیشی، “ئەم گرفتە بووەتە هۆی دواكەوتنی ناردنی پارە، كە بڕیاربوو یەكشەممەی رابردوو بەغداد 540 ملیار دینار وەك یەكەم گوژمە رەوانە بكات، بەڵام دواخرا تا راستكردنەوەی لیستەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە”.

لە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی مووچەخۆرانی هەرێمی رەوانەكرد و بڕیاربوو دوای وردبینی، بەغداد دەست بە ناردنی پارەی مووچە بكات.

دوێنێش سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی بەهاوتاكراوی ناردووە بۆ دارایی عێراق كە لە دوو مانگی رابردوودا پێش هەڵبژاردنەكان بەبێ رەزامەندیی بەغداد مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هاوتاكرد، ئێستا بۆ هەر مانگێك 56 ملیاری پێویستە و داوای لە بەغداد كردووە.

وتیشی، “لەسەر چارەسەرنەكردنی كێشەی لیستەكانی مووچە بۆ مانگی 10، دارایی عێراق بڕی 250 ملیار دینار دەبڕێت، وەك چۆن لە مانگی رابردووش 130 ملیار دیناری بڕی و جگەلەوەش بەغداد دەڵێت لە بەشە بودجەی هەرێم كە یاسای بودجە بۆی تەرخانكراوە 12.67% هەرێم هیچ پارەیەكی تری نەماوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە بەغدای پابەندكردووە بە پێدانی مووچە بە تەوتین ئاماژەی بەوەكردووە لە بەشە بودجەی دیاریكراو بۆ هەرێم لە یاسای بودجە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بەمنزیكانە هەمواری بودجە تایبەت بە نەوتی هەرێم دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share