شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن و دەشڵێت، “سبەینێ لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری كەمێك باران هەیە”.
راشیگەیاند، ئەمشەو تا درەنگانی شەو شەپۆلی بارانبارین لە بەشێكی سنووری پارێزگای هەولێر و كۆیە و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە.
دەشڵێت، ” سبەی سێشەممە ئاسمانی ناوچەكان لە نێوان نیمچەهەور تا هەور دەبێت و بەهۆی بەرزیی شێ ئەگەر هەیە لەكاتەكانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆدا بەتایبەت سنووری ناوچەی شاخاوییەكان زیاتر بارانی كاتی و كەم ببارێت لەكاتەكانی ئێوارە و بەولاوە ئەم دۆخە تەواو كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژانی چوار شەممە ئاسمانی ناوچەكان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و خۆرەتاو و خێرایی با لە رۆژانی داهاتوودا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.