بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ساڵی 2026 دەبینە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری”.
كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، كارەبای 24 كاتژمێری بەشێوەی ئەزموونی لە هەولێر دەستپێكردووە و كە رێگای پێوەری زیرەكەوە و كە نزیكەی لە حەوت فیدەری هەولێر جێبەجێدكرێت.
وتیشی، “ئەگەر كارەبا بكرێتە 24 كاتژمێری، هاوڵاتییان بڕی بەكارهێنانی كارەبا كەمدەكەنەوە و كەمتر بەكاریدەهێنن و تاوەكو ساڵی 2026 دەبینە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری”.