عەبدوڵای حاجی مەحمود: بڕیاری دوورخستنەوەم لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نییە

عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری دوورخراوەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری دوورخستنەوەی دژی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیە و لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتییدا نییە.

عەبدوڵا حاجی مەحمود لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە دەڤەری شارەزوور کراوە بڕیاری دوورخستنەوەمان دراوە، ئێمە لە کۆنگرەی سۆسیال دیموکرات سەرۆک و جێگرەکەی بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردراون، بۆیە لابردنیان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی نییە و تەنها لە دەسەڵاتی کۆنگرەدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆبوونەوەیەی کراوە کۆبوونەوەی بەرفراوانە بۆیە لە کۆبوونەوەیەکی وادا ناتوانرێت بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت،

ئێمە وەک پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نیازمانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی بکەین، بەداخەوە دەبوو لەم کاتەدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی دەنگ و یەکخستنی دەنگ بین نەک بەم شێوەیە ئەم جۆرە بڕیارانە بدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 214 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك لە سلێمانی خۆی خنكاند

تەرمی كچێك لە سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا دەڵێت، خۆی خنكاندووە. سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری…
Total
0
Share