هۆکارێکی زیادبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن لەناو گەنجاندا ئاشکرادەکرێت

توێژینەوەیەکی نوێ، هۆکاری زۆر سەردانکردنی گەنجان بۆ ژووری فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکان ئاشکرادەکات و دەڵێت، “بەهۆی زیادەڕۆیی کردنە لە خواردنەوەی کافاین”.

توێژینەوەکە بە دیاریکراوی باسی لە زیادبوونی ژمارەی ئەو گەنجانە کردووە کە لە ئەمریکا رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و دەڵێت، لەماوەی ساڵانی رابردوودا ژمارەی سەردانکردنی گەنجەکان بە نەخۆشخانەکان بۆ دوو ئەوەندە زیادیکردووە.

لەناو خواردنەوە کافاینییەکاندا، خواردنەوە وزەبەخشەکان وەک یەکێک لە کاریگەرترین هۆکارەکان دیاریکراون کە بڕێکی زۆری ماددەی کافاین لە خۆیان دەگرن.

توێژینەوەکە ئەوە دەخاتەڕوو، لەماوەی ساڵانی نێوان 2017 بۆ 2023 نزیکەی 223 ملیۆن گەنجی تەمەن 11 ساڵان بۆ 35 ساڵان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و زۆرینەیان لە رەگەزی نێر بوون.

بەپێی توێژینەوەکە، باوترین سەرچاوەکانی کافاین بۆ هەرزەکاران بریتین لە سۆدە، چا، قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان.

جێگەی ئاماژەیە، ناوەنی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەڵێت، “بۆ کەسانی تەندروست، بڕی سەلامەتی کافاین 400 میلیگرامە لە رۆژێکدا، کە یەکسانە بە نزیکەی 4 بۆ 5 کوپ قاوە.”

هاوکات باس لەوەشدەکات، کاریگەرییە ئەگەرییەکانی زۆر خواردنەوەی کافاین لە ماوەیەکی کورتدا بریتین لە زیادبوونی لێدانی خێرای دڵ و دڵەڕاوکێ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا دەبێتە هۆی ناڕێکی توندی لێدانی دڵ و جەڵتەی دڵ و تەنانەت دەکرێت تا مەرگ پەل بکێشێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی گەرمیانەوە

بابەتی دواتر

گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی هاوڵاتییاندا كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share