راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رادەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گوندی گۆڕی گنوش لە سنووری ناحیەی میدان، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری رینۆ بارهەڵگر كە قیری باركردبوو وەرگەڕا و بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكە لەدایكبووی ساڵی 1997 بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
Total
0
Share