توێژینەوەیەک: کۆرۆنا تێکڕای تەمەنی کەمکردووەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکڕای تەمەنی مرۆڤی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەشێوەیەکی لەناکاو کەمکردووەتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، لە ساڵانی 2020 و 2021 لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێكڕای تەمەنی مرۆڤ 1.6 ساڵ کەمکردووەتەوە.

توێژەران دەڵێن، لەنێوان ئەو دوو ساڵەدا کە کۆرۆنا تێیدا بڵاوکراوبوبووەتەوە بە شێوەیەک رێژەی مردن بەرزبووەتەوە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا تەنانەت لە کاتی جەنگ و کارەساتە سروشتییەکانیشدا بەو شێوەیە نەبووە.
هەرچەندە توێژەران دڵنیانین لەوەی کە هۆکاری مردنەکان راستەوخۆ پەیوەندییان بە کۆرۆناوە هەبێت، بەڵام دەرکەوتووە، لەو دوو ساڵەدا رێژەی مردن لەنێوان منداڵانی تازەلەدایکبوو و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان زۆر کەمیکردووە، بەڵام مردن لەنێوان کەسانی بەتەمەندا زۆر زیادیانکردووە.

بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتیی بووە هۆی مردنی زیاتر لە 15 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

بابەتی پێشتر

لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی کۆچی عێراق: ژمارەیەکی زۆر خێزانی ئاوارەی هەرێم دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share