وێنە.. کۆمپانیایەک لە سلێمانی 200 کیلۆوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنێت

ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئاشکرایدەکات، کۆمپانیایەک وێستگەیەکی کارەبای خۆریی دروستکردووە و دەتوانێت 200 کیلۆوات کارەبا  لە وزەی خۆر بەرهەم بهێنێت.

کۆمپانیاکە له‌ناوچه‌ی بازیان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌یەکی ئاو داده‌مه‌زرێنێت كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 200 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 10% بۆ 15%ی كاره‌بای پێویستی كارگه‌كه‌ دابین ده‌كات.

سالار حسام الدین، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی، لەبارەی دروستکردنی وێستگەکەوە ڕایگەیاندووە، ” کۆمپانیاکە هه‌وڵ ده‌دات به‌شێك له‌پێداویستی كاره‌بای كارگه‌كه‌ی له‌وزه‌ی خۆر دابین بكات، كه‌ وزه‌یه‌كی خاوێن و دۆستی ژینگه‌یه‌ و هیواشی خواست كه‌ سه‌رجه‌م كارگه‌ و شوێنه‌ بازرگانیه‌كان بتوانن سوود له‌وزه‌ی خۆر وه‌ربگرن و به‌شێك له‌پێداویستی خۆیان له‌كاره‌با دابین بكه‌ن، كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیس بوونی ژینگه‌”.

ڕونیشیكرده‌وه‌ ژینگه‌ی كوردستان و پێكهاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌خۆر زۆر گونجاوه‌ و ده‌كرێت زۆر به‌ئاسانی له‌رۆژدا سوود له‌وزه‌ی خۆر وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.

بابەتی پێشتر

مێژوو و ژمارەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرژەوەندی بەرشلۆنەیە

بابەتی دواتر

هەشت خاڵی گرنگ لەسەر یاری لوتکەی نێوان ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ 15 شوێن مووچە وەردەگرن

بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی،…
Total
0
Share