هەشت خاڵی گرنگ لەسەر یاری لوتکەی نێوان ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس

یوڤانتۆس لە ڕووی ژمارەییەوە بەسەر ئینتەرمیلاندا باڵادەستە

ئەمشەو، یەکشەممە لە یاریگای جوسێپی میاتزا یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس یاری لوتکەی هەفتەی 18ی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدەدەن.

ئینتەرمیلان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆیە بە 37 خاڵ و جیاوازی تەنها سێ خاڵی لەگەڵ ئەی سی میلانی یەکەمی ڕیزبەندی هەیە، لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس بە 33 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدایە و یارییەکی دواخراویشی هەیە.

ئەمانەش هەشت خاڵی گرنگن لەبارەی یاری لوتکەوە:

  • یارییەکەی ئەمشەو ڕوبەڕوبوونەوەی ژمارە 175 لە مێژووی هەردوو یانە لە خولی ئیتاڵیا، یوڤانتۆس 84 بردنەوەی تۆمارکردووە، کە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە لە ڕێژەی بردنەوەی یانەیەک لە خولی ئیتاڵیا بەرانبەر یانەیەکی دیکە، لەبەرانبەردا ئینتەر 46 بردنەوەی تۆمارکردووە و 44 یاری نێوانیشیان بە یەکسانبوون کۆتاییهاتووە.
  • لە ساڵی 2017وە ئینتەرمیلان هیچ یارییەکی لە یوڤانتۆس نەبردووەتەوە (دوو یەکسانبوون و پێنج دۆڕاندن).
  • یانەی یوڤانتۆس لە کۆی 10 یاری لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر ئینتەر، لە نۆ یارییدا دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە (پێنج بردنەوە، چوار یەکسانبوون، دۆڕاندنێک).
  • ئینتەرمیلان پێنج ڕوبەڕوبوونەوەی لەسەریەکی لە یاریگای خۆیدا بردووەتەوە.
  • یوڤانتۆس لە کۆتا سێ ڕوبەڕوبوونەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە سەرجەمیاندا براوەبووە.
  • یوڤانتۆس لە کۆتا هەشت یاری بەرانبەر ئینتەرمیلان دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان.
  • ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە بە تۆمارکردنی 43 گۆڵ.
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیایە بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ.
بابەتی پێشتر

وێنە.. کۆمپانیایەک لە سلێمانی 200 کیلۆوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنێت

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان: لە 24 كاتژمێردا 3 كەس بە كۆرۆنا مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. مێسی بووە پاریسی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی گواستنەوەی مێسی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی مێسی…
Total
0
Share