رێگایەکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێت

لە هەولێر چوار ریانی برایەتی بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە سبەینێ چوار ریانی برایەتی نزیک مارکێتی ئایە (ناسراو بە چوار ریانی کۆک) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامدەدرێت، بەهۆی ئەمەوە چوار ریانەکە بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.

باس لەوەش دەکات، سەرەتا کاری رنین (قشط) ئەنجامدەدرێت کە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، پاشان کاری قیرتاوکردنەوە بە چینی بایندەر ئەنجامدەدرێت کە ئەویش ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

هاتوچۆی هەولێر، دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تاوەکو کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواودەبێت.

بابەتی پێشتر

"دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت"<br> فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

بابەتی دواتر

منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share