بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور کۆنتڕۆڵکرا

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بە هەوڵی تیمە تەندروستییەکان توانرا بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە سنووری شارەزوور کۆنتڕۆڵکرا.

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆی تووشبوونیان بە سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگیان کردووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە بە ئاوەڕۆ روویداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەوڵی تیمەکانمان توانرا دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، لەم چەند کاتژمێرەی رابردوودا کەمترین حاڵەتی تووشبوون لە سنوورەکە تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو.…
Total
0
Share