ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە لە رابردوودا وەک فراکسیۆنی یەکێتیی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەمان کرد بە مەرجی دەنگدان بە کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆتاییشدا کە دەنگ بە مەحمود مەشهەدانی درا، ئێمە سووربووین لەسەر داواکارییەکەی خۆمان ئەویش لارینەبوونی خۆی پێڕاگەیاندین.
وتیشی، لەدوای گەڕانەوەمان بۆ بەغداد واژووی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە جارێکی دیکە بکەینەوە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەوە.