لە تووشبوون بە شێرپەنجەدا هەولێر لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە

ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، رایگەیاند، “لە تووشبوون بە شێرپەنجەدا هەولێر لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە”.

دکتۆر سورا یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق، رایگەیاند، “زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراون کە لە هەر 100 هەزار کەس 143.8 کەس تووشی شێرپەنجە بوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەولێر لە هەر 100 هەزار پیاو 128.4یان تووشی شێرپەنجە بوون و لە هەر 100 هەزار ژن 159.4یان تووشبووی شێرپەنجەن”.

بەپێی وتەی دکتۆر سورا یاسین، دوای هەولێر، پارێزگای کەربەلا دێت کە لە هەر 100 هەزار کەس 125.4 کەس تووشبوون، نەجەف لە پلەی سێیەم دێت و لە هەر 100 هەزار کەس 120 کەس تووشبوون.

دەشڵێت، “کەمترین تووشبووی شێرپەنجە لە کەرکوک تۆمارکراون، لە هەر 100 هەزار کەس 62.6یان تووشبوون.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە، ساڵی 2023، 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێم تۆمارکراون.

بەپێی هەمان ئامار، ژمارەی تووشبووان زیادیانکردووە بەو پێیەی لە ساڵی 2022دا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆمارکرابوون.

ئامارەکانی ئەمساڵ هێشتا بڵاونەکراونەتەوە و بڕیارە سەرەتای ساڵی 2025 رابگەیەندرێن.

زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە ساڵی رابردووی عێراق، تەمەنیان 70-74 ساڵە.

 

 

بابەتی پێشتر

پێشنیاری دامەزراندنی وەزارەت یان دەزگایەک بۆ زیرەکیی دەستکرد لە عێراق دەکرێت

بابەتی دواتر

بۆ رێگری لە خەمۆکی دوای منداڵبوون پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خورماتوو پێنج تیرۆریست كوژران

هێزە تایبەتەكانی عێراق كوژرانی پێنج تیرۆریستیان لە خورماتوو راگەیاند. ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئۆپەراسیۆنێكی…
Total
0
Share