بۆ رێگری لە خەمۆکی دوای منداڵبوون پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی وەرزشکردنی هەفتانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئەگەرەکانی تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون لە ژناندا کەمدەکاتەوە.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران پێداچوونەوەیان بە 35 توێژینەوەی دیکەدا کردووە کە چوار هەزار ژن لە 14 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا کردووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە وەرزشکردن بە رێژەی 45% ئەگەری خەمۆکی پاش منداڵبوون کەمدەکاتەوە.

توێژەران دەڵێن، ئەگەر دایکان پێش لەدایکبوونی منداڵەکانیان بە 12 هەفتە دەست بە وەرزشکردن بکەن کاریگەریی زۆر باشتر دەردەکەوێت لەسەریان.

پێویستە دایکان لایەنی کەم لە هەفتەیەکدا 80 خولەک وەرزش بکەن تا ئەنجامێکی کاریگەریان دەستبکەوێت.

رۆیشتن بە پێ، مەلەکردن، پاسکیلسواری یەکێکن لە باشترین ئەو وەرزشانەی لەسەر دایکان پێویستن لە خەمۆکی دوای منداڵبوون پارێزراوبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share