عێراق پاڵپشتیی بەرهەمی دروستکراوی ناوخۆیی دەرمان دەکات

هەوڵەکانی عێراق بۆ خستنەبازاڕی دەرمانەکان کە لەسەریان نووسراوە، (دروستکراوی عێراق) زیادیکردووە و پاڵپشتیی تەواوی دامەزراندنی کارگەکانی دەرمان دەکات.

حەمودی اللامی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازیی دەرمان رایگەیاند، کارگەی مەنصور کە تاوەکو ساڵی 2021 داخرابوو، جارێکی دیکە نۆژەنکرایەوە و خرایەوە کار بەهۆی ئەو پاڵپشتییەی حکومەت پێشکەشی کرد بۆ یەکخستنی پیشەسازیی دەرمان.

باسی لەوەکرد، ئێستا عێراق توانای دروستکردنی 140 ملیۆن دەنک حەبی ساڵانەی هەیە و هێڵی بەرهەمهێنانی شروبیشی دەگاتە 14 ملیۆن بوتڵ کە بەشێک لە پێداویستی بازاڕ پڕدەکاتەوە.

هاوکات باسی لەوەکردووە، ئێستا عێراق کارگەی دروسکردنی کیسی هەڵگرتنی خوێنی هەیە کە تواناکەی دەگاتە 18 ملیۆن کیسی ساڵانە.

لەلایەکی دیکەوە، ماجید شنگالی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم کابینەکەیدا گرنگییەکی باش بە بواری دەرمان دراوە، ئاسانکاری کراوە کە یارمەتیدەربووە بۆ پێشکەشکردنی تەندەر بۆ دروستکردنی کارگەکانی دەرمان لە سەرانسەری عێراق و 30 بۆ 40 داواکاری بۆ کردنەوەی کارگە هەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی پیشەسازیی دەرمان لە 11% بۆ 15% وە بەرزبووەتەوە بۆ 25%.

لەلایەکی دیکەوە، ساڵح حەسنەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، کە کۆی گشتیی دەرمانی دروسکراوی ناوخۆ گەیشتووەتە هەزار و 725 جۆر و وەک وەزارەتیش دەرمان لە کارگە ناوخۆییەکان وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

بابەتی دواتر

لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share