پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت

بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێبکات و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ 30 هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لە زاری سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان خێراکردووە، بەشێوەیەک رۆژانە لە كاتژمێر 08:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 09:00ی شەو فایلەکان رێکدەخرێن و ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆڕمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.

وتیشی، “قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەم رۆژانەدا دەستپێدەکات، لەمەدوا هەرجارەو تیروپشک بۆ دەیان هەزار ناو دەکرێت”.

سەربەست مەولود روونیشیكردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا بەلایەنی کەمەوە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک تیروپشک بۆ 30 هەزار ناو دەکرێت، واتە هەر پارێزگایەک 10 هەزار کەس.

سەرەتا بڕیار بوو زەوی بە نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بدرێت، بەڵام نزیکەی 400 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 350 هەزار کەس مەرج و رێنماییەکان دەیانگرێتەوە. بەرپرسەكەی شارەوانی دڵنیاییدا لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەتوانرێت پارچە زەوی زیاتر ئامادەبکرێن، بۆیە هیچ فەرمانبەرێکی شایستە بێبەش نابێت.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت پاسپۆرت دەربهێنن

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن وەڵامی بەشێك لە تانەكان دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەپێی رۆژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی هەرێمی كوردستانەوە، پشووی فەرمی دەبێت. پشووەكە تەواوی…
Total
0
Share