چی لەبارەی هەڵاوسان لە ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو دەوترێت؟

بانكی ناوەندیی توركیا پێشبینییەكانی دەربارەی رێژەی هەڵاوسان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو بەرزكردەوە و دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخ پێشبینییەكانی تێپەڕاندووە.

فاتح كاران، پارێزگاری بانكی ناوەندیی توركیا رایگەیاند، بانكەكەیان پێداچوونەوەی كردووە بە پێشبینییەكانی هەڵاوسان بۆ كۆتایی ساڵی 2024 و لە 38%ەوە بەرزیكردووەتەوە بۆ 44%.

ئەوەشی وت، پێشبینییەكانی بازاڕ روو لە باشبوونە “بەشێوەیەكی زۆر خاوتر لەوەی پێشبینی دەكرا”. ئاماژەشیدا، بەرزبوونەوەی نرخی بەكاربردن، بەتایبەت خۆراك بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە، نرخی خزمەتگوزارییەكانیش وەك كرێ، پێشبینییەكان تێدەپەڕێنێت.

بانكەكە پێشبینییەكانی هەڵاوسانی بۆ كۆتایی 2025یش بەرزكردەوە لە 14%ەوە بۆ 21%.

بابەتی پێشتر

عێراق هەنگاوێكی نوێ بۆ پاراستنی سنوورەكانی دەنێت

بابەتی دواتر

بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان: نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە

شارەزایان پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل دەكەن و هۆكارەكەش كەمبوونەوەی دروستكردن و بەرهەمهێنانە. شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل ڕایدەگەیەنن، كەمبوونەوەی دروستكردنی…
زیاتر ببینە

دۆلار ئاستێكی تری تۆماركرد

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند.…
Total
0
Share