شارەزایان: نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە

شارەزایان پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل دەكەن و هۆكارەكەش كەمبوونەوەی دروستكردن و بەرهەمهێنانە.

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل ڕایدەگەیەنن، كەمبوونەوەی دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەوامە و سەرباری بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، هۆكارێكی تریش وایكردووە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كەمببێتەوە، ئەویش جەنگی ئۆكرانیایە كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پیشەسازیی ئۆتۆمبێل هەیە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمساڵ لە سەرتاسەری جیهاندا 67.6 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەموو جۆرەكان دەفرۆشرێن و ئەوەش كەمترین ژمارەیە لە ماوەی 10 ساڵدا.

ماڵپەڕی ” vikendi” دەڵێت، كڕیارانی ئۆتۆمبێل دەبێت خۆیان ئامادەبكەن بۆ كەمبوونەوەی خستنەڕووی ئۆتۆمبێل و گرانبوونی نرخەكانیان بە ڕادەیەكی زۆر.

ناوەندی توێژینەوەكانی “CAR” لەبارەی كەمبوونەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلی دروستكراو لەمساڵدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەكانی ئەمساڵ تەنانەت بە بەراورد بە ساڵی یەكەمی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا كە 2020 بوو، یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل كەمترە، هۆكارەكەشی داكشانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلە كە كەمبوونەوەی پارچە دورستكراوەكان سەرەكتیرین هۆكاریەتی.

بابەتی پێشتر

381 پلەی سەرپەشتیاری ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

دوو پاسەوانی پەرلەمانتارێك بە گولـلە برینداركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبڕینی موچە هەڵگیرا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێبڕینی موچە  هەڵدەگرن و موچەی ئەم مانگە بێ لێبڕین دابەشدەکەن. لە…
Total
0
Share