مەحمود سەنگاوی: بەهیوام لە دووەمین دیداری یەکێتیدا لێکتێگەشتن و پێشنیاری گونجاو گەڵاڵە کرابێت

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئامادەنەبوونی مەحمود سەنگاوی لە دووەمین دیداری یەکێتی بەهۆی گەشتکردنییەوە بووە”.

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەداخەوە لەسەرووبەندی ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتی  نیشتمانیی کوردستاندا چەند میدیایەک هەواڵی چەواشە و بێ بنەمایان لەسەر ئامادەنەبوونی مەحمود سەنگاوی لە دیدارەکەدا بڵاوکردووەتەوە کە مەبەست لێی چەواشەکردنی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی و تێکدانی ریزەکانییەتی.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێویستمان زانی روونیبکەینەوە کە ئامادەنەبوونی ناوبراو بەهۆی گەشتکردنییەوە بووە بۆ دەرەوەی وڵات و هیچ پەیوەندیەکی بە زوویر بوونییەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، مەحمود سەنگاوی خوێن و ئارەقەی هەڤاڵ و هاوڕێکانی بە یەکێتی بەخشییوە و بەحزبی خۆی دەزانێت، لە ئەگەری گەشتنەکردنیدا بە شانازییەوە لە نێو هاوڕێ و هەڤاڵەکانیدا بەشداری دووەمین دیداری یەکێتی دەکرد و بەشداری بەرچاوی بەڕێزیان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا شاهیدی ئەو راستییە کە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی یەکێتی بەرژەوەندیەکانی حزبەکەی لە هەموو پلە و پۆستێک بە گەورەتر دەبینێت.

لەکۆتاییدا ئەوەشی روونکردەوە، کە مەحمود سەنگاوی بەبۆنەی ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتییەوە رایگەیاند، “دیداری یەکێتیتان پیرۆز هاوڕێ و هەڤاڵان و دەستخۆشی بۆ دەستەی سەرپەرشتیاری دیدارەکە کە ماوەی چەند مانگێکە لە ئامادەسازیدان بۆ بەستنی دیدارێکی سەرکەوتوی پڕ بەرهەم، بەهیوام لەم دیدارەدا لێکتێگەشتن و پێشنیازی گونجاوی پێویست گەڵاڵە کرا بێت بۆ زیاتر سەرخستنی یەکێتی و ئاسودەکردنی خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانمان”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانییانی چەکی کیمیایی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: هەمیشە…
Total
0
Share