هاتوچۆی سلێمانی خەڵاتیكرد.. شۆفێرێک 65 ساڵە سەرپێچیی نەكردووە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرێکی خەڵات كرد، كە 65 ساڵە سەرپێچیی نەکردووە.

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەش بە شۆفێرێكی نمونەیی و دێرین کرد، كە لەماوەی 65 ساڵی شۆفێریكردنیدا هیچ سەرپێچییەكی هاتوچۆی نەكردووە.

شۆفێرەكە ناوی (فەریدون ئەمین عەلی)یە، 65 سالی تەواوە هیچ ڕووداو و سەرپێچییەكی هاتوچۆی نەكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی سلێمانی، “شۆفێرەكە وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، داوای لە شۆفێران کرد هەمیشە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لەسەرخۆ شۆفێری بکەن، بۆ ئەوەی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتیان پارێزراو بێت”.

بابەتی پێشتر

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: هێزەکانی ئاسایش تا ئەوکاتەی پێویست بکات لە پەروێزخان دەمێننەوە

بابەتی دواتر

پەنابەرێکی عێراقی لەناو کامپی هۆل دا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار