خوێندنی باڵا لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە زانیاری ئاشکرادەکات

لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی دارایی هەرێم کرد کە رەزامەندی بدرێت دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەردەوامبێت.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕی و نووسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، ئێستا چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین”.

باسی لەوەش کرد، “هەرکاتێک ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دادەخرێت

رێگای دەروازەی نێودەڵەتیی زێت بۆ ماوی دوو رۆژ رادەگیرێت. ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زێت، لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و…
Total
0
Share