دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دادەخرێت

رێگای دەروازەی نێودەڵەتیی زێت بۆ ماوی دوو رۆژ رادەگیرێت.

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زێت، لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و گه‌شتیاران ده‌که‌ین، سنووری دەروازەکە به هۆکاری قیرتاوکردنی رێگاکه، رۆژی دووشه‌ممه 5ی ئابی 2024، بۆ ماوەی دوو رۆژ داده‌خرێت و هه‌موو جۆره هاتوچۆ و جموجۆڵێکی گه‌شتیاری و بازرگانی راده‌گیرێت”.

باس لە  ئەوەش دەکات، “لە رۆژی چوارشەممە، 7ی ئابی 2024 دووباره سنووره‌که ده‌کرێته‌وه و هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێته‌وە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share