کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیکدەبێەوە.
دەشڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزتردەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى