کامالا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا دوای شكستهێنان رایگەیاند، پێویستە ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ بکەین.
هێرس لە وتارەکەیدا باسی لەوەکرد، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەوەنەبوو کە هەوڵمان بۆ دەدا، سوپاس بۆ سەرۆک بایدن سوپاس بۆ سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتەکان کە متمانەی بە من بەخشی.
وتیشی، “شانازی بە کێبڕکێی هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەم، پێویستە هیوامان هەبێت و تەسلیم نەبین”.
هێرس باسی لەوەشکرد، دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکە قبوڵ بکەین، قسەم لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کرد و پێمڕاگەیاند یارمەتیدەر دەبین بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە.
جەختیشیکردەوە، “دان بە شکستەکەمدا دەنێم”.