وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی نوێی دەرکرد و نرخی تەماتە دادەبەزێت

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە سەرجەم سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بۆمان دەركەوت كە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەكانی هەرێم كەمبووەتە و بەشی پێویستی هاوڵاتییان ناكات لەهەمانكاتدا نرخی بەرزبووەتەوە”.

دەشڵێت، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی كشتوكاڵی و پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بڕیارماندا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات و بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم لایەنە رەسمییەكانمان ئاگاداركردووەتەوە بۆ وەرگرتنی رێكاری پێویستی كارگێڕی و یاسایی”.

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگەكانی داهاتوو نافەوتێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share