سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە دوو نوسراوی جیاواز لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، پارەی ئەو گەنمەی جوتیاران جەرجبکرێت کە گەنمەکەیان رادەستی سایلۆکان کردووە و تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایەکی ئاڕاستەی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی وەزارەتی بازرگانیی ئەو بڕە پارەیەی ماوە خەرجی بکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای داوایەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە وەزارەتی بازرگانی، دەرکەوتووە ئەو بڕە پارەیەی ماوە خەرجبکرێت 284 ملیار دینار بووە و لە 30ی 10 نوسراو بۆ خەرجکردنی پارەکە کراوە.