لە رۆژانی جەژندا تەرمی 11 كۆچبەر دۆزرانەوە

لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی دەریایی تونسەوە دوێنێ و ئەمڕۆ تەرمی 11 كۆچبەر دۆزرانەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی تونس، لە كەناراوەكانی ویلایەتی سەفاقس-ی ئەو وڵاتە لە رۆژانی جەژندا تەرمی 11 كۆچبەر دۆزرانەوە.

دەشڵێن، پێدەچێت كۆچبەرەكان خەڵاتی وڵاتانی ئەفریقا بن.

ژمارەیەكی پێوانەیی كۆچبەران لەمساڵدا بەراورد بە ساڵانی رابردوودا لەو وڵاتەوە رێگایان بەرەو كەناراوە نزیكەكانی ئیتاڵیا گرتووەتەبەر، بەپێی سەرچاوە فەرمی و سەربەخۆكان.

هەر لەمیانەی ئەم دوو رۆژەدا لەلایەن هێزەكانی پاسەوانیی دەریایی تونسەوە 93 كۆچبەر دەستگیركراون پاش راگرتنی بەلەمەكانیان لە ئاوە هەرێمایەتییەكاندا.

بەپێی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 30 هەزار كۆچبەر روویان لە وڵاتەكەیان كردووە.

تونس جێگەی لیبیا-ی گرتووەتەوە وەك خاڵی سەرەكیی پەڕینەوەی كۆچبەرانی هەڵهاتوو لە دژواریی ژیان و ململانێكانی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئومێدی گەیشتن بە ژیانێكی باشتر لە ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا

بابەتی دواتر

چۆن شەكر و چەوری وا لە مێشك دەكەن هۆگریان ببین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share