لە وڵاتانی ئیسلامیدا سێ ڕۆژی جیاواز كرا بە یەكەم ڕۆژی جەژن

لە وڵاتانی ئیسلامیدا ئەمساڵ سێ ڕۆژی جیاواز كرا بە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

لە هەندێك وڵات دوێنێ یەكشەممە یەكەم ڕۆژی جەژن بووە و لە بەشێكیان ئەمڕۆیان كردە جەژن و چەند وڵاتێكی دیكە ڕۆژی سێشەممەیان وەكو یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكردووە.

هەرچەندە ناوەندە فەلەكناسییەكان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو تەئكیدیانكردبووە ئێوارەی هەمان ڕۆژ مانگ نابینرێت، بەڵام هەریەك لە ئەفغانستان، نەیجەر و مالی ڕۆژی یەكشەممەیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرد.

21 وڵاتی عەرەبی بڵاویانكردەوە، مانگ بینراوە و ڕۆژی دووشەممەیان وەكو یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرد.

ئاماژە بەوە كراوە، هەریەك لە عەممان، جیبۆتی، ئوردون، مەغریب، سعودیە، قەتەر، كوەیت، ئیمارات، بەحرەین، یەمەن، فەلەستین، سوریا، لوبنان، سودان، میسر، تونس، جەزائیر، مۆریتانیا، لیبیا، عێراق و مۆریتانیا، ڕۆژی دووشەممەیان وەكو یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكردووە.

ئەندەنوسیا ، توركیا و مالیزیاش ڕۆژی دووشەممەیان وەكو یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریكرد.

هەریەك لە پاكستان، ئێران، بەنگلادیش و هیندستان بڵاویانكردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی مانگ نەبینراوە ڕۆژی دوو شەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و سێشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. خاوەنکارێکی تورکی بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیس نەبێت کرێکارێک لە ‏سندوقەکەیدا دەگوازێتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە ئاژانسی (‏IHA‏)ی تورکی بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ‏کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری ئەنتاڵیا، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیسنەبێت،…
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share