پڕۆژەیەكی كارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن پڕۆژەیەكی كارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، گۆڕەرێكی 100 مێگاواتی وێستگەی دەربەندیخان بە تێچوونی زیاتر لە ملیارێك دینار چاككردنەوەی بۆ دەكرێت و پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای ژیكاڵ لە ماوەی 220 رۆژ جێبەجێدەكرێت و پڕۆسەی چاككردنەوەكەشی لە توركیا دەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، یەكەیەكی دیكەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دەربەندیخان دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستانەوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share