جیهان بەدەست گەرمتربوونی هاوین و زیادبوونی لافاوەکانی زستانەوە دەناڵێنێت

لە هاویندا، خەڵک بەهۆی گەرماوە دەبرێنە نەخۆشخانەکان و گیانلەدەستدەدەن، ئەمەش وەک لە مەغریب و کەنەدا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە لە چەند ساڵی رابردوودا روویدا، لە زستانیشدا بەهۆی لافاوەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک گیان لەدەستدەدەن، هاوشێوەی ئەوەی لە فلیپین و ئیتاڵیا و لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئیسپانیا و نەرویج و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە روویاندا.

هاوینی ئەمساڵ، جیهان بە دەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرچاوەوە دەیناڵاند، بەجۆرێک لە ئەمریکا زیاتر لە 70 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر کاریگەریی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرمییەوە کە گەیشتە زیاتر لە 41 پلەی سیلیزی، لە مەغریب ئاستەنگی هەناسەدان بۆ خەڵک درووستبووبوو.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، کە هۆکارەکەی پیسبوونی ژینگە و تێکچوونە لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان، بووەتە هۆی ئەوەی بارانێکی زیاتر لەماوەیەکی کورتتردا ببارێت، کە دەرئەنجام لافاو دروستدەکات.
تەنانەت، زانایان سەریان لەوە سووڕماوە لەناوچە زۆر وشکەکاندا رێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە وەک ئیماڕات و عومان و بیابانەکان.

لەلایەکی دیکەوە، مانگی ئایاری ئەمساڵ، لە بەڕازیل نزیکەی 150 هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە ئاوارەبوون.

شارەزایانی کەشناسیی جیهانی دەڵێن، بارستە هەوای گەرم و جەمسەری لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا کارلێکدەکەن و دەبنە هۆی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی لە وڵاتان روودەدەن.

پلەی گەرمی جیهانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەرمتر بووە، بەراورد بە ساڵانی زووتر، بە جۆرێک ئەگەر تەنها یەک پلەی گەرمی زیادی کردبێت، ئەگەرەکانی بارانبارینی بەخوڕ لە زستاندا زیاتر بووە، لەلایەکی دیکەوە لە هاویندا ئەگەرەکانی گەرمتربوونی رۆژەکان زیادیان کردووە، کە هەردووکیان بوونەتە هۆکاری ماڵوێرانکەر، لەوانە زریانە بەهێزەکان، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و چەندین شتی دیکە کە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروستدەکەن.

شارەزایان باس لەوەدەکەن، بەشێکی زۆری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەهۆی جەنگ و پیسکردنی ژینگە لەلایەن مرۆڤەکانەوە روودەدات، کاتێک نابەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن و دەردراوەکانی کاربۆن زیاتر دەخەنە بەرگەهەواوە، کە بەشێکی ئەوەش پەیوەندی بە هۆکارەکانی گواستنەوەوە هەیە، جگە لەوەش، چالاکییە پیشەسازییەکان، لەلایەکی دیکەوە رێکخراوە ژینگەییەکان لە هەوڵدان بۆ هۆشدارکردنەوەی زیاتری هاوڵاتییان و حکومەتەکان بۆ پاراستنی ژینگە و زەوی لە مەترسییەکان.

بابەتی پێشتر

لە ئاغجەلەر سێ کەس لەسەر راوکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژینگە-یە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 5ی حوزەیران-ی وەک رۆژی جیهانیی ژینگە دەستنیشانکردووە. ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بەرەوپێشبردنی هۆشیارییە…
Total
0
Share