شەش رۆژە ئاگری دارستانەکانی یۆنان بەردەوامە

ئەو ئاگرەی دارستانەکانی یۆنانی گرتووەتەوە ماوەی شەش رۆژە بەردەوامە و تەنها شەوی رابردوو 2500 کەس رزگارکراون و ئاگرەکە ناوچە گەشتیارییەکانی باکووری گرتووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس لەگەڵئەوەی ئاگرەکان زۆر و گەورەن، بەڵام 2466 کەس لە دورگەکە لە شەوی رابردوودا رزگارکراون و تا ئێستاش هیچ زیانێک بە ماڵ و هۆتێلەکان و شوێنی مانەوەی خەڵک نەگەیشتووە.

تا ئێستا 250 گروپی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن گەیشتوونەتە دورگەی رۆدۆس کە گەورەترین بەشی ئاگرەکەی تێدایە.

گەورەترین چالاکیی رزگارکردنی خەڵک ئەنجامدراوە کە تائێستا یۆنان بەخۆیەوە بینیوە کە نزیکەی 30 هەزار کەس دەبێت لەو ماوەیەدا رزگارکراون.

سەدان گەشتیاریش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی رودۆس چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ شوێنی خۆیان لەکاتێکدا فڕۆکەخانەکە بەشێک لە گەشتەکانی راگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی جی 20 و كۆنگرەی كۆپ 26 چییان پێدەكرێت؟
سەركردەكان ڕەشبینن لەوەی هەسارەی زەوی زیاتر بشێوێنن

لەگەڵ كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 و دەستپێكردنی كۆنگرەی كۆپ 26دا كە ئامانج لێی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ قەیرانی ئاووهەوا،…
Total
0
Share