لە ئاغجەلەر سێ کەس لەسەر راوکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سێ راوچی لەسەر راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیرکران، دەشڵێت، “بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە هەر کەسێک راوبکات، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر بۆ سنوورى گوندى (تووتەقەڵ ) توانیان سێ راوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى راوکردنى باڵندەى کێوى بوون، هاوکات توانیان دەست بەسەر  چوار لایتى دەستى و دوو تۆڕ و 9 باڵندەى سویسکەدا بگیرێت و دواتریش باڵندەکان جارێکى تر گەڕانەوە سرووشت و ئازادکران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاوڵاتییان دەکات، لە راوکردنى ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان بە هەموو جۆرێک دووربکەونەوە، چونکە قەدەغەیە و هەر کەسێک راوبکات رووبەڕوى یاسا دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بـ.ـریندارە و توانای قسەکردنی نییە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکەین سەردانی نەخۆشخانە بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کەسێک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ناتوانێت قسەبکات، داوا لە کەسوکاری دەکات بە هانایەوە…
Total
0
Share