چارەکە ملیارێک هاوڵاتیی ئەمریکی 47 ەمین سەرۆک هەڵدەبژێرن

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ چاوەکان لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ کیشوەری ئەمریکای باکوورە، ئەویش بەهۆی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمریکا، کە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو بە هەڵبژاردنێکی گەرموگوڕ هەژماردەکرێت.

رکابەری ئەم جارەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە، یەکەمیان کاندیدی کۆمارییەکان کە دۆناڵد ترەمپە ئەزموونی چوار ساڵ سەرۆکایەتی و ئەزموونێکی شکست لە هەڵبژاردنی تاقیکردووەتەوە، هاوڵاتییانی وڵاتەکەش ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەیان ئەزموون کردووە کە لەدوای شکستەکەی ئەو روویدا، هەرچی سەبارەت بە کاندیدی دیموکراتەکان کامالا هێرسە، یەکەمین ژنی رەشپێستی بە رەچەڵەک ئاسیاییە ببێتە رکابەرێتی سەرۆکایەتییەوە بە تایبەت پاش ئەوەی لە نیوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا جۆ بایدن وەک کاندید دوورخرایەوە و ئەم خرایە شوێنی.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کامالا هێرس لە دۆخێکی باشدایە بەپێی دوایین راپرسییەکان.

لەبەرئەوەی لە ویلایەتەکانی ئەمریکا جیاوازی کات هەیە، دەتوانین بە شێوەی گشتیی بڵێین پرۆسەکە لە کاتژمێر 5:00 بە کاتی عێراق دەستپێدەکات و تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمریکا ماوەی 240 ساڵە هەڵبژاردنی کۆنگرێستی وڵاتەکەی ئەنجامدەدات و لەوێشەوە سەرۆک هەڵدەبژێردێت، ئەمڕۆ بۆ 47 ەمین جار 244 ئەمریکی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بەشداری لەو پرۆسە دیموکراسییەدا دەکەن.

دەنگدانی ئەمڕۆی ئەمریکییەکان بە دەنگدانی گشتیی ناڕاستەوخۆ ناودەبرێت، کە تێیدا 538 ئەندامی کۆنگرێس هەڵدەبژێردرێت، لە دواتردا بە دەنگی 270 یان سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.

هەرچەندە لە رکابەریی سەرۆکایەتییدا دوو کاندیدی سەرەکی مانشێتی رۆژنامەکانن، بەڵام لە راستیدا جگە لە کاندیدانی هەردوو حزبە سەرەکییەکە، ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆش خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید کردووە ئەوانیش هەریەکە لە جیل ستاین چالاکوانی بواری ژینگە و بیرمەندی وڵاتەکە کۆنرنێڵ وێستن، بەڵام هیچ چانسێکی بردنەوە لەبەردەمیاندا نییە.

بابەتی پێشتر

وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران درێژدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share