بایدن هێرشەکەی ڕوسیا بۆسەر وێستگەی کراماتۆرسک بە وەحشییانە وەسفدەکات

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕوسیا بە ئەنجامدانی “هێرشی وەحشیانە” تۆمەتباردەکات دوای هێرشەکەی سەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک، بەرپرسێکی باڵای بەرگریی ئەمریکیش دەڵێت، لەو هێرشەدا ڕوسیا مووشەکی بالیستی بەکارهێناوە.

جۆ بایدن لەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک کە 50 هاوڵاتی سڤیل تێدا گیانیان لەدەستدا لەنێویاندا پێنج منداڵ هەبوون ڕایگەیاند، ئەوە هێرشێکی وەحشیانەی نوێیە کە ڕوسیا ئەنجامیداوە، لەو هێرشەدا هاوڵاتیی سڤیل کراونەتە ئامانج لەکاتێکدا بەنیازبوون ئەو شوێنە بەجێبهێڵن بەسەلامەتی.

لەبارەی هێرشەکەوە بەرپرسێکی باڵای بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی پێیوایە ڕوسیا مووشەکی بالیستیی جۆری “SS-21″ی بەکارهێناوە.

سەبارەت بە هۆکاری هێرشەکە وتویەتی، تائێستا هۆکارە پاڵنەرەکانی ئەو بۆردومانەی ڕوسیا بۆسەر ئەو وێستگەی شەمەندەفەرە نەزانراوە.

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئەو لێدوانانەی ڕوسیای ڕەتکردەوە کە ڕایانگەیاندووە ئەوان بەرپرسیاری ئەو هێرشە نین و دەڵێت، “ئێمە ڕەتکردنەوەی ڕوسیا لەوبارەیەوە پەسەند ناکەین”.

هەر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ ئاشکرایکرد، هێرشەکەی ڕوسیا “کارێکی وەحشییانەیە”، “جیهان لێپرسینەوە لە پوتین دەکات”.

لەلایەکی دیکەوە مۆسکۆ بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، “بێزارکردنی ئۆکرانیایە بەرامبەر وڵاتەکەی”.

بابەتی پێشتر

بەدەل بەرواری: 90%ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەیانەوێت مووچەکانیان لە بەغدادەوە بدرێت

بابەتی دواتر

دوو بەرپرسی باڵای یەکێتیی ئەوروپا سەردانی بوچایان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share