وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: لە مانگی رابردوودا 90 گەشتی عومرە لە عێراقەوە کراوە

فڕۆکەخانەکانی عێراق لەمانگی رابردوودا، 463 گەشتی ناوخۆی و دەرەکی لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 90 گەشتیان، گەشتی عومرە بوون.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لەمانگی تشرینی یەکەمدا، 463 گەشت تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 151 گەشتیان ناوخۆیی بوون و ژمارەی گەشتیاران 24 هەزار و 575 گەشتیار بوون و ژمارەی گەشتە دەرەکییەکانیش 312 گەشت بوون و ژمارەی گەشتیاران 78 هەزار و 75 کەس بوون.

باس لەوەشکراوە، سەرجەم ئەو گەشتیارانەی گەشتیان کردووە بۆ ناوخۆ و دەرەوەی عێراق 102 هەزار و 650 کەس بوون.

هاوکات، ژمارەی ئەو گەشتیارانی چوونەتە عومەرە 23 هەزار و 995 کەس بوون و بە 90 گەشت چوون.

بابەتی پێشتر

یەكێتی هەنگاوێكی دیكە لەبواری تەوتینی مووچەدا دەنێت

بابەتی دواتر

وەڵامێك لە میدیای یەكێتییەوە بۆ میدیای باڵی دەستڕۆیشتووی ناو پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share