بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، وەرگرتنی پارەی حەج لە حاجیان تا هەفتەی داهاتوو درێژکرایەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومەری هەرێمدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو 12ی 11ی 2024 درێژكرایه‌وه.
ئاشکراشیکرد، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.
گوژمەی یەکەمی ئەو پارەیەی پێویستە حاجیان رادەستی بکەن بڕی چوار ملیۆن دینارە و پێویستە لەکاتی بردنیدا حاجی خۆی ئامادەبێت و پاسپۆرتی پێبێت.