لە ناوچەیەکی دیکە نەوتی سپی دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ نەوتی سپی لە قەزای قەرەداغ دابەشبکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتووانی قەزای قەرەداغ و سەرجەم گوندەکان دەکەینەوە سبەینێ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتییان کارتی نەوتیان پێبێت، هەروەها تەنها بۆ پسوڵەی قەزای قەرەداغ دەبێت، پسوڵەی هیچ شوێنێکی دیکە وەرناگیرێت.

باس لەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی نەوتیان بەسەرچووە، دەتوانن لای وەکیلی خۆراکەکانیان وەریبگرنەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون

بابەتی دواتر

واده‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان درێژكرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share