پاس بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی سلێمانی دابیندەکرێت

کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی پاس بۆ هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی دەربڕی.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای راگەیاندنی  پرۆژەکەیان بۆ گۆڕینی پاسی هێڵی گەڕەکەکان کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی پاسی کوالێتیی بەرز و گونجاو بۆ هاتوچۆکردن لە ناو شار و گەڕەکەکاندا.

دەشڵێت، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە عەبدولنور وانغ، بەڕێوەبەری فرۆشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمپانیای ژونگ تونگ، بۆ دابینکردنی پاس.

باس لەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا ئارام بابان، رایگەیاند، لە شاری سلێمانی کۆمەڵێک هێڵی گواستنەوەی ناوخۆی گەرەکەکانمان هەیە کە رۆژانە هاونیشتمانیان دەگوازنەوە هەندێک لەو پاسانە کۆنبوون و توانای کارکردنیان وەک پێویست نییە لەڕووی ژینگەیشەوە لەگەڵ ستانداردی جیهانیدانین هەربۆیە دەمانەوێت ئەو پاسانە بگۆڕدرێن بە پاسی مۆدێل بەرز و دۆستی ژینگە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، کۆمپانیا چینییەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە دابینکردنی پاسی گونجاو بۆ پرۆژەکە و لەڕووی نرخیشەوە هاوکاریی تەواوی پرۆژەکە دەبن.

بابەتی پێشتر

ئەنجامەکانی زانکۆلاین رادەگەیەندرێن

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەشی زیرەکیی دەستکرد لە چەند زانکۆیەک کراوەتەوە و خواستی زۆری لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share